
ئەو زەویانەی بۆ دابەشكردن ئامادە کراون
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کار لەسەر خێراکردنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی و چارەسەرکردنی گرفتەکان دەکاتەوە، وەزیری شارەوانیش لەوبارەیەوە دەڵێت "ئەو گرفتانەی لە هەندێک شارەوانی هەن، دەبێت بە زوویی چارەسەر بکرێن و پرۆسەکە خێراتر بكرێت".
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 16-10-2024، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، قۆناغی یەکەمی پرۆسەکەش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێکرا.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو گرفتانەی لە هەندێک شارەوانی هەیە پێویستە بە زوویی چارەسەر بکرێن و پرۆسەکە خێراتر بکرێت.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەوەشی گوت: سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە، دەبێت زەوی وەربگرن و لە بڕیارەکەی حکومەت سودمەند ببن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە شێوەی تیروپشک دەبێت، بە کۆی گشتی 300 بۆ 350 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین زەوییان پێدەدرێت، هەر فەرمانبەرێكیش 200 مەتر زەوی وەردەگرێت.
باکگراوند: دوای 18 ساڵ، لە ڕۆژی 27-3-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە