قوباد تاڵەبانی: خوازیاری پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزارین
- کوردستان
- 28 تشرینی دووەم
قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆكوهزیران - ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شاندی یەکێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕانی کرد، هەردوو لایەنیش بە راشکاوی بە شاندی یەکێیتیان وتووە بەشداری حکومەت ناکەن و دەبنە ئۆپۆزیسیۆن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/11/28، قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆكوهزیرانی حكومەتی ههرێمی كوردستان، لەگەڵ ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كۆبووەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوویان تاوتوێ كرد.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی لەسەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتن، لە دوێنێوە گەڕی دانووستانەکانیان دەستپێکردووە و بە جیا سەردانی چەند لایەنێکیان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و ئیڤێت کوپەر، پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بواری ئەمنی و ڕێگریکردن لە دیاردەی کۆچی نایاسایی، تاوتوێ کران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە. بزووتنەوەی گۆڕان بە شاندی یەكێتی ڕاگەیاندووە، نیازی بەشداریكردنییان لە حكومەت نییە و دەخوازن پارتی و یەكێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت و كاراكردنەوەی پەرلەمان خێراتر بكەن، لەسەر بنەمای ستراتیژی نیشتمانی دانووستان بكەن، لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
ئەمەش بزانە: هەر ئەمڕۆ شاندی یەکێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەلایەن سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پێشوازیی لێكرا. هاوکات لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێكهێنانی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای خزمەتكردنی باشتری هاووڵاتیان.
لەلایەکی دیکەوە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا باسی پێکهێنانی حکومەتی کرد و ڕایگەیاند، خوازیاری پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزارن کە بتوانێت کێشە بنەڕەتییەکانی خەڵکی کوردستان بە تایبەتیش کێشە ئابورییەکان و خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات و دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان باشتر بکات.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت چڕبکرێنەوە و پارتی و یەکێتی وەکو براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردن کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە