
خاڵێکی سنووری نێوان ئیسرائیل و ئوردن
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت، بەچڕی كار بۆ ئەوە دەكەن سنوورەكانیان بە دیواری تەلبەند لە ئوردن جیا بكەنەوە.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ هەڵكشانی گرژییەكانی ناوچەكە و بە ئامانجی دوورخستنەوەی مەترسیی لەخۆی، بەتایبەت دوای هەردوو ڕووداوی دەروازەی سنووریی ئەلەنبی لە 8ـی ئەیلوولی ڕابردوو، هاوکات ڕووداوی دەریای مردوو لە 18ـی ئۆكتۆبەر، کە بووە هۆی كوژرانی سێ هاووڵاتیی ئیسرائیل، ئێستا تەلئەڤیڤ كار بۆ توندكردنی سیستمی بەرگریی سنوورەکانی وڵاتەکەی دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "مەبەستمانە لەڕێگەی دروستكردنی دیواری تەلبەند بەشێوەیەكی خێرا، ڕێگری لە دزەپێكردنی تاوانبارانی بەقاچاخبردنی چەك بكەین و بەربەست لە بەردەم كردە تیرۆرستییەكان دابنێین".
لەلایەكی دیكەوە: ئیسرائیل بەهەمان شێوە سنوورەكانی لە بیابانی سینا لەگەڵ میسر بە تەلبەند جیاكردووەتەوە.
باكگراوند: ئوردن بەدرێژایی 335 كیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل و كەرتی ڕۆژئاوا هەیە، هاوكات سێ دەروازەی سنووریش لەنێوانیاندا كراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون