
بەشێک لەو زەویانەی کە ئامادەکراون بۆ فەرمانبەران، وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی فۆڕمی فەرمانبەرانی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ناوەکانیان دەگەڕێندرێتەوە شارەوانییەکان تاوەکو بەگوێرەی زەوی ئامادەکراو تیروپشک بۆ ناوەکانیان بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی تیروپشک بۆ نزیکەی 70 هەزار پارچە زەوی دەکرێت، پرۆسەکە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و گەرمیانیش دەگرێتەوە و زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "نزیکەی پێنج هەزار پارچە زەوی لە گەرمیان و کەلار ئامادەن، هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت."
گوتیشی، "لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زەوی ئامادەیە و چاوەڕوانین ڕەزامەندی بۆ نزیکەی شەش هەزار فەرمانبەر بگەڕێتەوە و تیروپشکی وەرگرتنی زەوییان بۆ بکرێت."
لەلایەکی دیکەوە: لەم قۆناغەدا پرۆسەکە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین ناگرێتەوە، لەو باریەوە ئاوارە کوێخا عەلی، بەڕێوبەری گشتیی شارەوانیەکانی ڕاپەرین، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "نزیکەی یەک هەزار پارچە زەوی ئامادەکراوە، ئێستا فەرمانبەرانی سێ وەزارەت ڕەزامەندییان بۆ وەرگیراوە، چاوەروانی نیشاندانی ڕەزامەندین بۆ وەزارەتەکانی دیکەش، تاوەکو ئەو فەرمانبەرانەی زۆرترین خاڵیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار