ئیتاڵیا خواستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە
- کوردستان
- 5 کانوونی یەکەم
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان - ميكيلێ كامێرۆتا، كونسوڵى گشتيى ئيتاڵيا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئیتاڵیا دەكات لە پشتیوانی بەردەوامی بۆ خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان، پشتگیری دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە دووپات دەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-12-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له ميكيلێ كامێرۆتا، كونسوڵى گشتيى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان كرد كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی سەردانی كردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، له ديدارێكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوپاسى ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى كونسوڵی گشتی ئیتاڵیای كرد بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لەلایەكی دیكەوە: كامێرۆتا، سوپاسى پشتگيريیەكانی لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه يارمه‌تيده‌ر بوون بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى. هاوكات جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، كرده‌وه.
بۆچی گرنگە: ئیتاڵیا بە دۆست و هاوپەیمانێكی سەرەكی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، بەتایبەت لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پێشخستنی توانا سەربازییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە، لەڕێگەی پێدانی چەك و كەرەستەی لۆجستی و مەشقپێدانی هێزەكانی پێشمەرگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار