
ئەیمەن زێدان، هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمایی سووریا
ئاڤا نیوز
ئەیمەن زێدان، هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمایی سووری هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕوخانی ئەسەد دەردەبڕێت و دەڵێت، پەشیمانم لەوەی کە پشتیوانیم لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 13 ڕۆژ دەبێت هێرشەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرۆکایەتی دەستەی تەحریرولشام بۆ سەر شار و ناوچە جیاجیاکانی سووریا دەستیپێکردووە. ئەمڕۆ یەکشەممە 8-12-2024، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن توانییان شاری دیمەشق بگرن و کۆتایی بە 53 ساڵەی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد بێنن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 8-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند، کە ماوەی 53 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوەیە. دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، ئەکتەری ناوداری سووریا، ئەیمەن زێدان هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕووخانی ئەسەد دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: ئەیمەن زێدان، هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمایی سووریا، ڕایگەیاند: پڕ بەدەمم دەڵێم، من چەند هەڵەبووم، ڕەنگە ئێمە دیلی ترس بووبین، یان ڕەنگە ئێمە ترسمان لە گۆڕانکاریی هەبووبێت، چونکە پێمان وابووە دەبێتە هۆی خوێن ڕشتن و ئاژاوە، بەڵام ئێستا لەگەڵ پیاوانێک دەچینە قۆناغێکی نوێ، کە بەبڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی و لێبووردەییەوە خواستی یەکبوونەوەی گەلی سووریایان هەیە.
ئەیمەن زێدان دەڵێت، سوپاس بۆ بوونت هەست دەکەم ترس و وەهمەکانم بڵاودەکەمەوە بە بوێری، داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوەی دەمبینی و بیرم لێدەکردەوە، داوای لێبوردن دەکەم، چونکە ترس و خەیاڵەکانم بڵاو کردووەتەوە.
بۆچی گرنگە: سووریا ئێستا ئازادە و دوورە لە ستەمکاری، دوای 53 ساڵ لە تاوان و ستەمکاری و ئاوارەیی، کۆتایی بە سەردەمی تاریکی هات و سەرەتای سەردەمێکی نوێ بۆ سووریا دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب