ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان میوانی بەرنامەی نان و چای ئاڤا بوو
ئاڤا نیوز
لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بەشداریکردنی پێکهاتەکان بابەتێکی سەرەکییە، ئەوان داوادەکەن لەسەر بنەمای نەتەوەیی بەشدارییان لە حکومەتدا پێبکرێت نەک بنەمای کورسی.
وێنە گەورەکە: مانگی دووی ئەمساڵ دادگەی فیدراڵیی 11 کورسی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە و پێنج کورسییان لە 100 کورسی گشتی بۆ تەرخانکرا، ئەمەش ناڕەزایی پێکهاتەکانی لێکەوتەوە ئێستا داوادەکەن لە پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاریی لە یاسای هەڵبژاردن بکرێت و کورسی پێکهاتەکان بۆ 11 کورسی زیاد بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان میوانی بەرنامەی نان و چای ئاڤا بوو گوتی، "لە ڕاپۆرتەکە داوادەکەین پێکهاتەکان مافی ڤیتۆیان هەبێت، چونکە لەماوەی ڕابردوو بەبێ ڕەزامەندی خۆیان چەند بڕیارێک بەسەریاندا سەپێنراوە، بەتایبەت ئەو بڕیارانەی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە کورسیی کوتاکان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران، یەکێک لە بڕگەکان پەیوەستە بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەبارەت بە دۆخی پێکهاتەکان. لە ڕاپۆرتەکەدا کۆمەڵێک داواکاریی ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە