هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی زەوی لە سنووری سلێمانی ئاشكرا دەكرێ
- کوردستان
- 11 کانوونی یەکەم

دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێكدا، هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە سنووری پارێزگاكە كێشە و گرفت لەبەردەم پرسی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا هەیە و بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكان سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دابەشكردنی زەوی كۆبووەتەوە.
هۆكارە زانراوەكان: بەپێی ناوەڕۆكی ڕاگەیێنراوەكەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ زۆریی داواکاریی فەرمانگەکانی دەرەوەی وەزارەتی شارەوانی لە سنووری شارەوانیی سلێمانی کە تائێستا ناویان نەگەڕاوەتەوە، پێویستە بەپێی ڕێنمایی 2ی 2024 ناوەکانیان لە لایەن لیژنەی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران بگەڕێتەوە و هەر فەرمانگەیەک لەڕێی خۆیەوە پێویستە ڕێکكارەکان تەواو بکات دواتر نووسراو ئاڕاستەی تەرخانکردنی زەوی بکات بۆ ئەو کەسانەی کە شایستەن بە پێی ڕێنماییەکان.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە كە هەرکات ڕێکكارەکان تەواوبوون، دەست دەكات بە ئەنجامدانی کاری یاسایی تا بەزووترین کات زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەكە دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار