
دیمەنی بەفربارینی ئەمڕۆی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بەفربارین سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە و تیمەکانیش خراونەتە ئامادە باشییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی بەفربارین قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەرانی گرتووەتەوە، هاوکات چەندین کاتژمێرە تیمەکانی پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران خەریکی پاککردنەوەی ڕێگای سەرەکی نێوان قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەران-ن.
لێدوانی فەرمی: خەسرەو سادق، بەڕێوەبەری گشتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە شەوی ڕابردووە شەپۆلێکی بەفربارین سنووری باڵەکایەتی گرتووەتەوە و تیمەکانیان بەدرێژایی ڕێگای نێوان چۆمان - حاجی ئۆمەران کە بە ڕێگای سەرەکی هامڵتۆن ناسراوە، خەریکی کار کردنن.
زانیاریی زیاتر: تیمەکانی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەفر، خوێ بەسەر شەقامەکاندا دەڕژێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە 20 سانتیمەتر بەفر لە سنوورەکە باریوە، تیمەکانیش بەبەردەوامی چاودێری ڕێگاکە دەکەن تا ڕێگری لە هەر ڕووداوێکی هاتووچۆ بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە