
سەرۆک بارزانی. وێنە: بارەگای بارزانیی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، پەیامێک بڵاودەکاتەوە و سوپاسی بەشداربووانی پرسەی زەکیا مستەفا بارزانی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی 23-02-2024، خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی) دوای نەخۆشکەوتنی و مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، کۆچی دوایی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانییدا هاتووە: بە ناوی خۆم و هەموو ئەندامانی خانەوادەی بارزانی، سوپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی بەرپرسانی فەرمی و حکوومی و حزبیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و باڵیۆز و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هێزی هاوپەیمانان و پیاوانی ئایینی و نوێنەری پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و سەرۆک و نوێنەری هۆزەکانی باشوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگيی و ئاکادیمی و وەرزشی و فەرماندە و هێزە قارەمانەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان و هێزەکانی ناوخۆ و بەرپرسانی ئیداری و سیاسی و ڕاگەیاندنکاران و هەموو چینوتوێژەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سەرجەم کوردستانییانی ئازیز لە هەر چوار پارچە و دەرەوەی وڵات دەکەم، کە تەشریفیان هێناوە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی خوشکی خوالێخۆشبوومان (زەکیا مستەفا بارزانی) و لە خەمی ئێمەیان کەم کردەوە.
زانیاریی زیاتر: سوپاسی هەموو ئەو سەرۆک و بەرپرس و کەسایەتیی وڵاتان و دۆستانی بیانی و هەموو ئەو بەڕێزانەی دەرەوە و ناوخۆی کوردستان و عێراق دەکەم، کە لە ڕێگەی تەلەفۆن و بروسکە و پەیامی سەرەخۆشی لە خەمی ئێمەدا شەریک بوونە.
"سوپاسی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارۆچکەی سەلاحەددین دەکەم کە لەو چەند ڕۆژەدا تەحەمولی زەحمەتی و قەرەباڵغیی پرسەکەیان کردووە و میوانداریی خەڵکیان کردووە. هەروەها سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی ناوخۆ و تیمە تەندروستییەکان دەکەم کە ئەرکی ڕێکخستنی ڕێگەوبان و ئاسایش و ئاسانکاریان بۆ میوانان لەسەر شان بوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە