ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گۆشەیەکی جیاوازی دابەشکردنی زەوی دەکات. بەدواداچوونەکەش ئەوەیە ژن و مێردێک ئەگەر هەردووکیان فەرمانبەر بن و خزمەتیان زۆر بێت، چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەگەر فەرمانبەرێک هاوسەرگیری کردبێت و دوای هاوسەرگیری زەوی و خانوو و یەکەی نیشتەجێىوونی لەلایەن حکومەتەوە پێدرابێت، ئەوا ئەمجارە زەوی پێنادرێت، بەڵام پێش هاوسەرگیری ئەگەر سوودمەند بووبێت، ئەوا هیچ کێشەیەک نییە و ئاساییە ئێستا پرۆسەکە دەیگرێتەوە، واتە زەوی پێدەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی هاوسەرانیش، ئەگەر دوای هاوسەرگیری هەردووکیان بەهیچ شێوەیەک لە حکومەت سوودمەند نەبووبن، ئەوا یەکێکیان زەوی پێدەدرێت، کامیان خاڵی زۆرتر بێت زەوی بەو دەدرێت، ئەگەر ژن و مێردێکی هەردووکیان خزمەتیان وەکو یەک بێت، جیاوازی نییە کامەیان پێشکەشی بکەن، زەوی بەو کەسەیان دەدرێت.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەویش لە سلێمانی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی دەڵێت: زەوی ئامادەیان هەیە، بۆ تیروپشک و دابەشکردنی زەویش چاوەڕوانی وەزارەتەکانن ناوەکانیان بۆ بنێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار