مەسرور بارزانی و فەرماندەی هاوپەیمانان: پێویستە مافەکانی گەلی کورد لە سووریا دابین بکرێن
- کوردستان
- 17 کانوونی یەکەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جەنەراڵ کێڤن لێیهی، فەرماندەی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و فەرماندەی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، بەپێویستی دەزانن مافەکانی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکان لە سووریا دابین بکرێن. جەختیش لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، ئێستا چاوەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی سووریا و نووسینەوەی دەستوورن لەو وڵاتەدا، یەکێک لە گرنگترین پرسەکانیش ئایندەی گەلی کورد و ڕۆژئاوای کوردستانە لە سووریای نوێدا. لەلایەکی دیکەوە مەترسی هەیە ڕێکخراوی داعش سوود لە دۆخەکە وەربگرێت و خۆی بەهێز بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى لە هەولێر لەگەڵ جەنەراڵ کێڤن لێیهی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەر کراوە:
یەکەم: دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق، سووریا، پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش و تیرۆر.
دووەم: لەبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا و دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەم وڵاتە.
سێیەم: پێشکەوتنەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە