لۆگۆی ( پارتی و یەکێتی) گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرەتای ساڵی نوێ هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە کۆدەبنەوە. مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی بۆ ئاڤا ئاشکرای کردووە، ڕۆژی 7-1-2025، پارتی و یەکێتی سێیەم کۆبوونەوە دەکەن و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە دوو کۆبوونەوەی ڕابردوودا پارتی و یەکێتی لێکتێگەیشتنی ئەرێنییان هەبووە. لە دوایین کۆبوونەوەیان کە لە پیرمام کرا، هەردوولا ڕێککەوتن سەرەتا بابەتی کارنامەی حکومەت ببڕێننەوە، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە و کار لەسەر نووسینی کارنامەکە دەکات بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو.
لێدوانی فەرمی: ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: داواكارییەكانی ئەمجارەی حیزبەکەی جیاوازە، یەكێتی داوای هاوبەشی دەكات بۆ بەشداریكردن لە حكومەت، ئەویش لەسەر دوو بنەما، هەم ژمارەی پۆستەكان و هەم داڕشتنی پلانی حكومەت و شێوازی بەڕێوەبردنی کوردستان.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پۆستە باڵاکان کراوە، هەرچەندە پارتی پۆستی سەرۆکی حکومەت بە مافی خۆی دەزانێت، لەبەرئەوەی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە، ئەوەی دەمێنێتەوە پۆستی سەرۆکی هەرێمە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و قوباد تاڵەبانی بۆ ئەم پۆستە کاندید دەکات. پێشتر پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بوو کە سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی و سەرۆککۆمار بۆ یەکێتی بوو.
ئەمەش بزانە: یەکێتی جگە لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای سێ وەزارەتی سیادیشی کردووە، لەوانە "ناوخۆ، سامانە سروشتییەکان و شارەوانی". لەبەرامبەردا پارتی داوای وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانی کردووە، وەکو کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی، ئەم وەزارەتانە نزیکن لە دیدگای مەسرور بارزانی و دەیەوێت ژێرخان بۆ کوردستان دابنێت. هەروەها پێیوایە لەم سێکتەرانە دەتوانرێ خزمەتێکی گەورە بە خەڵکی کوردستان بکرێ.
وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان بۆ بەجێگەیاندنی دیدگای سەرۆکوەزیرانی داهاتوو مەسرور بارزانین
مەسرور بارزانی مەبەستییەتی لەڕێی وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانەوە ژێرخانی کوردستان بەهێزتر بکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە