دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبارەکە و بڕی ئەو پارەیەی دەستی بەسەردا گیرابوو
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات كە سێ كەس بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 35 ملیۆن دینار دەستگیر كراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی پۆلیسی سلێمانی، سێ تۆمەتبارەكە بە تۆمەتی دزینی 35 ملیۆن و 607 هەزار دینار لە بەنزینخانەیەك لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دەستگیر كراون.
زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارەكان ناویان (ر، ب، ع - س، ج، ح - هـ، ج، ح)ەو دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بە ئەوەش داوە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکە و دانیان بەوەدا ناوە کە بڕێک لە پارەکەیان گۆڕیوەتەوە بە دۆلاری ئەمەریکی و بە پارەكە ماتۆڕسكیل و دەمانچە و مۆبایلیان کڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە