
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
داواکاری گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە هەرێمی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەكە: سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆگرامی پەرەپێدانیی نەتەوەیەكگرتووەكان UNDP و دەزگا ئەمنی و دادوەری و چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی كۆكردنەوە و شیكردنەوەی داتا و ئاماری سەرجەم تاوانباران و جۆری تاوانەكانە بەمەبەستی دیاریكردنی ڕێژەی تاوان و هۆكار و پاڵنەرەكان بۆ زیادبوونی دیاردەی تاوانكاری لەنێو كۆمەڵگەدا.
چی ڕوویدا: بۆ ئەم مەبەستە سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی لەڕێگەی پڕۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان UNDP خولێكی ڕاهێنانی بۆ ژمارەیەك دادوەر و كارمەندانی یاسایی ڕێكخست، تێیدا بەشداربووان بە نوێترین پڕۆگرام و شێوازی بەداتاكردنی زانیاریی جۆری تاوانەكان و دیاریكردنی ڕێژەی تاوانباران، ئاشناكران.
لێدوانی فەرمی: سەرپەرشتیارانی بەشی بەدواداچوونی دیاردەی تاوانكاری سەر بە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ڕایدەگەیێنن، بە لەبەرچاوگرتنی سروشت و شێوازی كۆكردنەوەی ئامار و داتاكان، بە درێژایی ساڵی نوێ؛ بەشداربووانی پڕۆگرامەكە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان ئاشنا دەكرێن بە نوێترین شێوازی كۆكردنەوەی ئامار و شیكاری داتاكان، لەپێناو دیاریكردنی هۆكار و چارەسەرییەكانی دیاردەی تاوانكاری".
بۆچی گرنگە: یەكێك لە ئەركە سەرەكی و گرنگەكانی دەزگای داواكاری گشتیی سنوورداركردنی تاوانە لەنێو كۆمەڵگەدا بۆ ئەمەش پێویستی كۆكردنەوەی داتا و زانیاری لەبارەی ڕێژە و جۆری ئەو تاوانانەی لەنێو هەرێمی كوردستاندا باون، كاری سەرەكی و لەپێشینەی دەزگاكە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار