سەرۆک بارزانی پەیامێکی نوێ بۆ لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێت
- کوردستان
- 24 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ هەردوو هێزی دەسەڵاتداری کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێت و داوایان لێ دەکات بۆ چوونە دیمەشق با گوتاریان یەک بێت و یەک داواکاری و یەک شاندیان هەبێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ دووشەممە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا 'ئەنەکەسە' و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: کۆبوونەوەکە بە دەستپێشخەری ئەمریکا و فەرەنسا و بە ئاگاداری بەریتانیا بووە، نوێنەری ئەمریکا و فەرەنساش بەشدار بوون، بەو ئامانجەی کورد هەڵوێستەکانی یەک بخات و بە یەک گوتار و داواکاری بچنە دیمەشق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا.
لێدوانی فەرمی: جەدعان عەلی، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سەروبەندی دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکان، ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوان دروستکردنی یەکڕیزی و یەک گوتارییە.
گوتیشی سەرەڕای پابەندنەبوونی پەیەدە بە ڕێککەوتنەکانی ڕابردوو، دواکاری شاندی ئەنەکەسە لە هەسەدە ئەوە بووە، قۆناغێکی نوێ دەستپێبکەن لەپێناو یەکڕیزی نێو ماڵی کوردە. لە کۆبوونەوەکەدا مەزڵووم عەبدی داواکارییەکانی ئەوانی وەرگرتووە، بەڵێنی داوە بیگەیێنێتە دەست لایەنەکان.
داواکارییەکان چین؟ بە گوتەی جەدعان عەلی، داواکاری شاندی ئەنەکەسە لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە ئەوە بووە:
یەکەم - هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان.
دووەم - بەدیارخستنی چارەنووسی دەستگیرکراوەکانیان و ئازاد کردنیان.
سێیەم- پچڕاندنی پەیوەندییەکان بە تەواوەتی لەگەڵ پەکەکە.
چوارەم- داواکارییەکانیان لە چوارچێوەی پاکێچێکی نەتەوەیی کوردی پێشکەش بە دیمەشق بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سلێمان ئۆسۆ، سەرۆکی ئەنەکەسە کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ هەسەدە ئەرێنی بوو، داوامان کردووە پەیوەندییەکان لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنرێن، چونکە هەبوونی پەکەکە بووەتە کێشە بۆ ناوچەکەمان و ئەگەری دووبارە دروستکردنەوەی کێشەیە، بۆیە خەڵکی سووریا پەکەکە ڕەت دەکەنەوە.
لەبەرامبەردا مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە نوێنەرانی ئەنەکەسەی گوتووە: "ئامادەین چەکدارانی پەکەکە لە سووریا ببەینە دەرەوە". هاوکات مەزڵوم عەبدی بەڵێنی داوە چیتر پێشێلکاری بەرامبەر ئەنەکەسە نەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەسەروبەندی پێکهێنانی هەموو لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەمەیە: بە یەک گوتار، یەک داواکاری، یەک شاند، سەردانی دیمەشق بکەن.
ئەوەش بزانە: پێشتر سەرۆک مەسعود بارزانی هەوڵی زۆری دا لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان یەک بخات، بەهۆی هەوڵەکان لە ساڵانی 2012 تاوەکو 2014 سێ ڕێککەوتن لە هەولێر و دهۆک کران، بەڵام ناکۆکییەکان تاوەکو ئێستا بەردەوامن، ئەنەکەسە هیواخوازە دوای ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی لە سووریا ڕوویداوە، پەیەدە هەوڵی یەکخستنی نێو ماڵی کوردی بدات.
باکگراوند: هەسەدە لە 24 گرووپ و ڕێکخراو لەخۆدەگرێت، ئەنەکەسەش لە 12 گرووپ و ڕێکخراو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە