حکومەتی نوێی سووریا هۆشداری لە هەبوونی "دەستێکی شاراوە" دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 کانوونی یەکەم
چەکدارێکی هێزەکانی تەحریرولشام لەگەڵ ئاڵای نوێی سووریا
گۆڤەند
حکومەتی نوێی سووریا هۆشداری لە هەبوونی "دەستێکی شاراوە" کە هەوڵی وروژاندنی ململانێی ناوخۆیی دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە تێیدا مەزارگەیەکی ئایینی لە شاری حەلەب دەسووتێنرێت، کۆنە و هیچ ڕووداوێکی هاوشێوە لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە تۆمار نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە خێرایی بڵاوبووەوە کە تێیدا ژمارەیەک چەکدار هێرش دەکەنە سەر مەزارگەی "ئەبو عەبدوڵڵا حوسێن خەسیبی" لە ناوچەی میسلون لە شاری حەلەب و پێنج لە خزمەتکارانی دەکوژن و مەزارگەکەش دوای تێکدانی دەسووتێنن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عومەر، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاند:
- حکومەت پابەندبوونی تەواوی خۆی بە پاراستنی سەرجەم شوێنە ئایینی و مێژووییەکان دووپاتدەکاتەوە و پاراستنیان لە هەر هێرشێک، بەو پێیەی میراتێکی نیشتمانی و مرۆیین کە ڕۆڵەکانی سووریا بە سەرجەم چین و توێژەکانی بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
- سەردەمی گرژییە تائیفییەکان کە لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە پەرەی پێدەدرا کۆتایی هاتووە، پاراستنی ئاشتی و کۆمەڵایەتی لە پێشینەی کارەکانی حکومەتی نوێدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێخ ئەبو عەبدوڵڵا حوسێن خەسیبی، مەرجەعێکی باڵای عەلەوییەکانە و مەزارگەکەشی بە یەکێک لە گرنگترین مەزارگەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون