
ژنەکە 32 ساڵە لە زیندانە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان باس لە چیرۆكی ژنێک دەكات كە ئێستا لە چاكسازیی منداڵان و ژنانی هەولێرە و 32 ساڵە زیندانییە و چارەنووسی نادیارە.
چیرۆكی سەرەكی: لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان درێژترین ماوەی زیندانی كە تاوەكو ئێستا تۆمار كرابێت ژنێكە بە ناوی (ع) و لە ساڵی 1992ـەوە دەستگیر كراوە و ماوەی زیندانییەكەی 32 ساڵە و ئێستا لە چاكسازیی ژنان و منداڵانی هەولێرە و چارەنووسی نادیارە.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا ڕایگەیاند: (ع) لە ساڵی 1992 بە تاوانی تەقاندنەوەی نارنجۆكێک لەنێو كەسوكارەكەی دەستگیر كراوە كە بەهۆی ڕووداوەكەوە چەند كەسێک لە كەسوكارەكەی گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر (ع) نییە كە چارەنووسی نادیارە بەڵكوو 478 كەسی دیكەش لە هەرێمی كوردستان كە سزای لەسێدارەدانیان هەیە و لە زیندانەكانن چارەنووسیان نادیارە و دەیان ساڵە چاوەڕوانن یان لێبوردنی گشتییان بۆ دەربچێت یانیش لەسێدارە بدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە