
مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، زانیارییان هەیە 600 خانمی ئێزدی لە كەمپی 'هۆل'ـدابن.
وێنە گەورەكە: 10 ساڵ لەمەوبەر تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردهسهر دەڤەری شنگال، نزیکەی پێنج هەزار ئێزدییان کۆمەڵکوژ كرد و شەش هەزارو 417 کەسیشیان ڕفاند.
لێدوانی فەرمی: مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قایمقامی پێشووی قەزای شنگال لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوە جیهانییەكان دەكات هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەم ئێزدییانە بۆ نێو كەسوكاریان لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كەمپی هۆل دەكەوێتە ڕۆژئاوای كوردستان و لەژێر حكومڕانی هێزە كوردییەكاندایە، كەمپەكە هەزاران ژن و منداڵی ئەندامانی داعشی لێ نیشتەجێ كراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئامارەكانی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش، سەرەڕای ڕزگاركردنی سێ هەزار و 576 کەس لە ڕفێندراون، تا ئێستا دوو هەزار و 841 کەسیان بێسەروشوێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە