وەزارەتی سامان سرووشتییەکان بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتێکی ئاڤا میدیا دەکات
- کوردستان
- 26 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا میدیا بۆ دابەشکردنی بەنزینی حکومی لە بەنزینخانەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بەمەبەستی چاودێری کردنی پڕۆسەی دابەشکردنەکە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ئاڤا گەندەڵی بەشێک لە بەنزینخانەکانی ئاشکرا کرد و دواتر لایەنی پەیوەندیدار لەسەر ئەو پرسە هاتە دەنگ، بەشێک لەو بەنزینخانانەی کە بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی 750 دیناری دابەش دەکەن، بەشێک لەوانە ئەو بەنزینەیان بە نرخی بەنزینی تر فرۆشتووە و قازانجی بێشوماریان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوە، لیژنەیەکی باڵا بەمەبەستی چاودێری کردنی پڕۆسەکە پێکبهێنێت و ڕێوشوێنی توندیش بەرامبەر سەرپێچی کاران بگرێتەبەر.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: " یەکێک لە بەنزینخانەکانمان لە هەولێر ئاشكرا کردووە کە سەرپێچی زەقی کردووە، بۆیە سزا دراوە و هەموو ئەو بەنزینەی وەری گرتووە بە پێبژاردن لەسەری هەژمار دەکرێت، جارێکی دیکەش بەنزینی حکومی پێنادرێت.
سەرپێچییەکەی بریتی بووە لە دابەشنەکردنی ئەو بەنزینەی بە نرخی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە پێی دراوە بە نرخی 750 دینار، تەنانەت جارێک لەو بەنزینەی حکومەت پیی داوە، یەک قەترەشی بە 750 دینار دابەش نەکردووە. هاوکات بەنزینخانەیەکی دیکەش هەر لە هەولێر لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە