هەسەدە کوژرانی 17 چەکداری لە نزیک بەنداوی تشرین ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 کانوونی یەکەم

بە ئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لەلایەن هەسەدەوە، وێنە: medyanews
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، لە نزیک بەنداوی تشرین 17 چەکداری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیایان کوشتووە و 40 چەکداری دیکەشیان بریندار کردووە.
وێنە گەورەکە: لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە 8ی دیسەمبەرەوە، ماوەی 20 ڕۆژە ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هێزەکانی هەسەدە لە منبیج و بەنداوی تشرین بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەسەدە سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان باسی لەم چەند خاڵە کردووە:
یەکەم- لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هێرشی گەورەیان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئەنجامداوە.
دووەم- توانیویانە چوار ئۆتۆمبێل و کۆمەڵێک چەک و کەرستەی دیکەی جەنگی لەناوببەن.
سێیەم- 17 چەکداری ئەو گرووپانەیان کوشتووە و 40 چەکداری دیکەشیان بریندارکردووە.
چوارەم- یەکێک لەوانەی کوژراوە فەرماندەیەک بووە بەناوی ئەبو فایز.
پێنجەم- تەنها یەک برینداری سووکمان هەیە لەناو هێزەکانمان.
باکگراوند: لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ناوچەکانی ئەبو قەلقەل و عەلوش لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە دەورووبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون