ژمارەیەک خوازیاری خوێندنی باڵا لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای چارەسەرکردنی گرفتەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 28 کانوونی یەکەم

دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ژمارەیەکی زۆر خوازیاری خوێندنی باڵا لە ڕاوندی ساڵی ڕابردوو کە لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرنەچوون، سکاڵایان گەیاندووەتە ئاڤا و دەڵێن تکایە دەنگمان بگەیەنن.
وێنە گەورەکە: ساڵی پار کاتێک ڕاوندێکی نوێی خوێندن کرایەوە، چەند مەرجێک بۆ وەرگرتن دانرا، یەکێک لە مەرجەکان ئەوەبوو، ئەو قوتابییەی لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لەسەر 30 لە 15 کەمتر بهێنێت بە کەوتوو هەژمار دەکرێت، بۆیە ژمارەیەکی زۆری بەشداربووان کەوتن.
دواتر چی؟
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێکیدا هەر قوتابییەک لە خانەوادەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانە، یان لە خانەوادەی زیندانییانی سیاسییە، یان قوتابی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە ئەگەر لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لەسەروو 10ـیان هێنابێت وەردەگیرێن.
گرفتەکە لێرە دەستپێدەکات!
لە پرۆسەکە سەروو 400 خوازیار دەمێننەوە کە ئەو مەرجانەی سەرەوەیان تێدا نییە، ئەوان بێ بەش دەبن و ژمارەیەکی زۆری خوازیاریش وەردەگیرێن، بۆیە لەو ڕۆژەوە ئەو قوتابییانە بۆ چەندین جار لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام بێ ئەنجام بووە.
لێدوانی فەرمی: لە بەدواداچوونێکی ئاڤا میدیا بۆ گرفتی ئەم قوتابییانە، د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێنماییەی بۆ کردنەوەی ڕاوندێکی نوێی خوێندن ڕۆژی 24-12-2024 دەرچووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە، ئەو خوازیارانەی ساڵی ڕابردوو کەوتوون و وەرنەگیراون بە هەمان میکانیزمی قوتابییەکی نوێ دەبێت ئەمساڵیش ڕێکارەکان سەر لەنوێ دەستپێبکەنەوە.
د.توانا نەجەف ئاماژە بەوەش دەکات: "جارێ تا داواکاری پێشکەشکردن دەستپێنەکات، ڕێنماییەکان بەمجۆرە دەبن، بەڵام ئەو کاتەی پێشکەشکردنی خوازیاران دەستی پێکرد، ڕەنگە بڕیاری نوێ دەربچێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار