سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی سەری ساڵەوە پەیامێک ئاراستەی مووچەخۆران دەکات
- کوردستان
- 31 کانوونی یەکەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاونیشتمانییان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و ساڵێکی پڕ لە ئارامی بۆ هەمووان دەخوازم، هەروەها سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی خەڵکی نیشتمانپەروەر و ستەملێکراوی هەرێمی کوردستان دەکەم، بەداخەوە بەهۆی کێشە دروستکردن و نەناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، مووچەخۆران ساڵێکی دارایی سەختیان بەڕێکرد.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا بەهۆنەی ساڵی نوێ دووپاتیدەکاتەوە، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە لە ساڵی داهاتوودا بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئومێدەوارە بە زووترین کات گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئەنجام بگات و لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕێکبکەون، تاوەکو حکومەتێکی یەکگرتوو و بەهێز و سەرتاسەری دورست بکرێت، کە بە بێ جیاوازی لە ئاستی ئەرک و ئاڵانگارییەکانی ئێستا و داهاتووبێت و خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکانی هەررێمی کوردستان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە