داودئۆغڵۆ: ڕەنگە سزاكەی ئۆجەلان لە ئیمراڵییەوە بكرێتە دەستبەسەركردن لە ماڵەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کانوونی دووەم
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەک - ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە و سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە سزای زیندانیكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵییەوە بكرێتە دەستبەسەركردن لە ماڵەوە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 28-12-2024 و بۆ پاڵپشتی لە دەسپێشخەرییەكەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی برایەتیی كورد و تورك و دوای 10 ساڵ، شاندێكی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان كرد و سێ كاتژمێر دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان هەبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی "یەنیچاخ"ـی توركی لە دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە و سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا، ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە كە ڕەنگە پرسی شوێنی مانەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان بێتە ئاراوە و چیتر لە دوورگەی ئیمراڵی نەهێڵدرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر محەمەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: "دەتوانرێت قەناعەت بە پەکەکە بهێنرێت تا بە بڕیاری ئۆجەلان چەک دابنێت، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا کورد داوای مافی دەستووری و نەتەوەیی خۆی لە تورکیا دەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون