ڕوونکردنەوە لەبارەی لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەدرێت سەبارەت بە کورد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کانوونی دووەم

جان نۆویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە دیمەشق، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
لێدوانێک بەناوی جان نۆویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕەتدەکرێتەوە کە گوایە وتویەتی، "پێویستە کوردەکان لە سووریا چەک دابنێن".
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە 8-12-2024، شاندی بەشێکی بەرچاوی وڵاتان سەردانی دیمەشق دەکەن، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا سەردانی دیمەشقیان کردووە و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی کورد لەو وڵاتە پەیامێکی نوێی هەبوو.
لێدوانی فەرمی: د.عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە و دواتر بۆ ئاڤا میدیا قسەیکردووە دەڵێت: بەشێک لە ڕاگەیاندنە عەرەبی و کوردییەکان قسەی وەزەیری دەرەوەی فەرەنسایان شێواندووە جا نازانرێت بە هەڵە ڕوویداوە یان بە ئەنقەست بووە.
زانیاریی زیاتر: لە چەند دەزگایەک وا بڵاوکراوەتەوە، جان نۆویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتویەتی "پێویستە کورد چەک دابنێن و تێکەڵی دۆخی سیاسی سووریا بن". د.عادل باخەوان دەڵێت: قسەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە تەواوی پێچەوانەی ئەمەیە ئەو بەدیاریکراوی وتی، "لە سووریادا کورد هاوپەیمانی فەرەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا و دەبێت لە سووریای نوێدا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەربکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ هەینی، جان نۆویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ ئانالینا بیربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی سووریایان کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی بەڕێوەبردنی سووریا کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون