ئاڤا نیوز
لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر هێزەکانی دا، هەزاران ئەفسەر و سەرباز لەنێو سوپای عێراق هەن، کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و لەنێو سوپاکەدا هەن تاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە ئاخۆ لەکوێ زەوی وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: هەزار و 300 پێشمەرگەی لیوای یەک و دووی هاوبەش کە ماوەی ساڵێکە دەستبەکاربوون و لە بەشێکی بۆشاییە ئەمنییەکان جێگیرکراون بەهەموو پێوەرێک بابەتی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، بەڵام وەک هەزاران ئەفسەر و سەربازی دیکە چارەنووسیان دیار نیە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا لە وەزارەتی پێشمەرگە، "ئەو پێشمەرگانە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، بەڵام مووچە و ئیمتیازاتیان لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراقە و دابینکردنی زەوی دەکەوێتە وەزارەتی پێشمەرگە".
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیەکی باڵای لیوای دووی هاوبەش دەڵێت:
- "پێشنیازی عێراق ئەوەیە لە نزیکترین شوێنی جوگرافی عێراق زەوی بۆ ئەو پێشمەرگانە دابەش بکرێت، بەڵام ئێمە ئەو بژاردەیە بە گونجاو نازانین هەم بۆ ئێمە هەمیش بۆ ئەو پارێزگایانەی زەوی لێ دابین دەکرێت."
- "پێشنیازمانکردووە لە هەرێمی کوردستان و لەشوێنی نیشتەجێبوونمان زەوییان بۆ بکڕن و بەسەرماندا دابەش بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک و هەنگاوێکی کردەیی لەسەر هیچ کام لەو پێشنیازانە نەنراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە