نەتەوەیەكگرتووەكان: 85%ـی تێكڕای پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی كوردستانن
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم

ژمارەیەک پەنابەری سووریا لە عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایدەگەیێنێ، 85%ـی تێكڕای پەنابەران و ئاوارەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان دەژین.
وێنە گەورەكە: مانگانە کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاپۆرتی خۆی دەربارەی ڕەوشی پەنابەر و ئاوارەكان لە تێكڕای جیهان بڵاودەكاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا نوێترین ئاماری ئاوارەكانی عێراقی بڵاوكردۆتەوە و دەركەوتووە زۆربەی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ كراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایدەگەیێنێت، 286 هەزار و 171 پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژین، کە 85%ـی تێکڕای پەنابەرانی عێراق پێک دەهێنێت.
زانیاریی زیاتر: دەربارەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان، کۆمیسیۆنەکە ڕوونیکردەوە 91 هەزار و 845 کەسیان لە شاری دهۆک دەژین، 41 هەزار و 791 کەس لە سلێمانی دەژین، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە کە ژمارەیان دەگاتە 152 هەزار و 535 کەس.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریان کە ژمارەیان دەگاتە 266 هەزار 605 کەس، هەروەها 9 هەزار و 183 کەس خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانن، 8 هەزار و 116 کەسی دیکەش خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیان، هاوکات 1037 کەس خەڵکی فەڵەستین و 1230 کەسیشیان خەڵکی وڵاتانی دیکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار