
تەنیا لە یەک زانکۆ مامۆستایانی گرێبەست مووچەکانیان وەرگرتووە
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەکە ژمێریارییەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان ئاگادارکراونەتەوە، بۆ ئەوەی لە مانگی 11ـەوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت، بەڵام تەنیا لە یەک زانکۆ مامۆستایان مووچەکانیان وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە، بەهۆی دواکەوتنی زانکۆ و پەیمانگەکان لە تەواوکردنی ڕێکارەکان، بەشێکی زۆری مامۆستایانی گرێبەست لە وەرگرتنی یەکەم مووچەیان بێبەش بوون، تەنیا لە زانکۆی گەرمیان شایستە داراییەکان خەرج کراوە.
زانیاریی تایبەت: بە گوێرەی پەیامێکی د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە دەست ئاڤا کەوتووە، ئاماژە بەوە دراوە کە پێویستە لەسەر یەکەی ژمێریاری سەرجەم زانکۆکان ئەو مامۆستایانەی گرێبەستیان بۆ کراوە لە مانگی 11ـەوە مووچەکانیان ببەسترێت و ناوەکانیان ڕەوانەی خەزێنەکان بکرێت، تاوەکو شایستە داراییەکانیان خەرج بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا مامۆستایانی گرێبەست لە زانکۆی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان شایستە داراییەکانی مانگی 11 و چوار ڕۆژی مانگی 10ـیان بۆ خەرج کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار