ئەو چین و توێژانەی لە زەڕایەن زەوییان وەرنەگرتووە لە شارەزوور پێیان دەدرێت
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو چین و توێژانە دەکات کە لە زەڕایەن زەوییان وەرنەگرتووە و بڕیارە لە شارەزوور پێیان بدرێت، بەڵام لە شارەزووریش گرفتیان بۆ دروست بووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ نوێنەری مامۆستایان، فەرمانبەران، چین و توێژە جیاوازەکانی شارەزوور گردبوونەوەتەوە و دەڵێن سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارەزوور لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نادادی دەکات و بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لەپێش بەرژەوەندی 4 هەزار مووچەخۆری سنوورەکە دادەنێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەگوتەی ئەو چین و توێژانە:
- شارەوانی شارەزوور زەوییە نایاب و بە سوودەکان کە زیاتر لە 170 دۆنمە بۆ سێ کۆمپانیای وەبەرهێنانی داناوە کە ئێستا 50 دۆنمی لەلایەن کۆمپانیای "دۆڵی مەلەکان"ەوە سیاج کراوە، لە کاتێکدا زەوی دوورەدەست و کەمبەها بۆ فەرمانبەران دەستنیشان کراوە.
- تەنانەت باس لەوەش دەکەن کە سێ سەعات لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی شارەزوور کۆبوونەتەوە و پێداگری کردووە لەسەر پێدانی زەوی بەو کۆمپانیایانە، دەشڵێن شارەوانی بڕیارێکی کۆنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی شارەزووری (6ی 8ی 2024) خستووەتە بەردەستییان، بڕیارە نوێیەکەی شاردووەتەوە کە تێیدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیار دراوە زەوییەکان بدرێت بە کەسوکاری شەهیدان و کەمئەندامی سەنگەر و پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانبەران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە