ئاڤا بەدواداچوون بۆ خراپی ڕێگای سەرەکی هەولێر - ناحیەی گوێڕ دەکات
- کوردستان
- 17 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونەکانی ئاڤا لەسەر داوای هاونیشتمانییان بۆ خراپی ڕێگای سەرەکی هەولێر - ناحیەی گوێڕ، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر لە پلانیدایە لە داهاتوویەکی نزیک ڕێگەکە نۆژەن بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: عیماد محەممەد، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لەبەر گرنگی پرۆژەکە داوامان لێکرا دەرخستەی بۆ ئامادە بکەین، دوای دەرخستە توانرا بودجەی بۆ دابین بکرێت، ئێستاش پرۆژەی چاکردنەوەی ڕێگەکە چووەتە بواری تەندەری".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هاونیشتمانییەک کە خەڵکی گوێڕە لەبارەی ڕێگەکەوە دەڵێت، "جاری واهەیە قەرەباڵغیەکەی هێندە زۆرە، ناتوارێت نەخۆش لە قەرەباڵغیەکە بۆ نەخۆشخانە بگوازرێتەوە".
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری سەرەکی نۆژەن نەکردنەوەی ڕێگای هەولێر - گوێڕ تا ئێستا، نەناردنی بوودجەی پێویستە لە لایەن بەغداوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەی تایبەتی بۆ تەرخان کردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێگاکە نۆژەن دەکرێتەوە.
ئەمەش بزانە: ناحیەی گوێڕ دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکان، لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای موسڵە، بەڵام لەڕووی جوگرافییەوە دەكەویتە ناوەڕاستی پارێگاکانی هەولێر و موسڵ و قەزای مەخمور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە