بەرپرسێكی ئەنەكەسە: ئێستا كاتی دانیشتن و ڕێككەوتنی هەسەدە و ئەنەكەسەیە
- کوردستان
- 17 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
بەرپرسی ئەنەكەسە لە هەرێمی كوردستان دەڵێ، دوای دیدارەكەی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی، ئیدی ئێستا كاتی ئەوەیە هەسەدە و ئەنەكەسە دابنیشن و ڕێكبكەون و ببنە یەك دەنگ.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی پێنجشەممە 16-1-2025، لە هەولێر، سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) كۆبوونەوە و ئەمە بە هەنگاوێكی گرنگ بۆ یەكگرتنی لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دادەنرێت بۆ ئەوەی كورد بە یەك دەنگ بەشداریی لە دانوستاندن لەگەڵ ئیدارەی تازەی سووریا بكات.
لێدوانی فەرمی: جەدعان عەلی، بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئەنەكەسە لە هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- دیدارێكی مێژوویی بوو، كورد زۆر پێویستیی بە ئەم جۆرە دیدارانە هەیە، هەموو داواكارییەكان بۆ ئەوەن كە لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان یەكگرتوو و یەكدەنگ بن.
- سەرۆك بارزانی بەردەوام پشتیوانیی خۆی بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان دووپات كردووەتەوە و ئێستا داواكاریی ئەو ئەوەیە كە لایەنە سیاسییەكان یەكگر بن، ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر هاوكارییەك كە پێویست بێت ڕاگەیاندووە.
- لە دۆخی ئێستای سووریا كە حكومەتێكی نوێ پێكدەهێنرێت، ئەگەر كورد لە گوتارێك زیاتری هەبێت بێگومان دەبێتە هۆی لاوازیی و مافەكانی لەدەست دەدات، بۆیە یەكگوتاریی داخوازیی هەمووانە.
- چوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و پاشان كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر، گەشبینییەكی گەورەی لای خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دروست كرد.
- ئەنجامەكانی ئەو كۆبوونەوانە لە ڕۆژانی داهاتوو دیاردەكەوێت و ئاستەنگییەكانی بەردەم پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان نامێنن و ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە هەسەدە و ئەنەكەسە دابنیشن و ڕێكبكەون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ڕۆژێك پێش ئێستا عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆك بارزانی، سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كرد و لەگەڵ كەسی یەكەمی هەردوو لایەنی سەرەكیی ڕۆژئاوای كوردستان هەسەدە و ئەنەكەسە كۆبووەوە و پەیامی سەرۆك بارزانی پێگەیاندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە