کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نەوەی نوێ لەبارەی بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم
ئاڤا نیوز
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیێنێت، "بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەین ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت. هاوکات وتیشی ئەگەر پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت نەگەیشتنە ڕێککەوتن، ئێمە بەو مەرجانەی کە هەمانە بەشداری حکومەت دەکەین".
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئەنجامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، نەوەی نوێ سێیەم براوەی هەڵبژاردنە و 15 کورسی بەدەستهێناوە، لەماوەی ڕابردوو ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک مەرج خستەڕوو، لەوانە پێدانی پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوێ نوێ لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت ڕایگەیاند:
- لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی نەوەی نوێ و پارتیدا، پارتی ئامادەیی نیشانداوە شەش وەزارەتمان پێبدەن لەگەڵ 30 بەڕێوەبەری گشتی و 20 بریکاری وەزیر، بەڵام قسەی ئێمە ئەوەیە بەهیچ شێوەیەک بەشداری حکومەت ناکەین ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت، واتە بەم سیغەیەی ئێستا وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێنینەوە.
- ئەگەر تاوەکو ئەم چوارشەممەیە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، محەممەد سلێمانی، سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەست لەکار دەکێشێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەگەر لەداهاتوو پارتی و یەكێتی نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت، نەوەی نوێ بەشداری لە کابینەی داهاتوو دەکات، بەڵام بەو مەرجەی سەرجەم داواکارییەکانی نەوەی نوێ جێبەجێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە