
تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
ئاڤا نیوز
قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات و ناوی 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان نەوەستاوە، هاوکات حکومەت دڵنیایی دەدات لەوەی هەر فەرمانبەرێک مەرجەکانی تێدابێت زەوی وەردەگرێت.
لێدوانی فەرمی: سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، فۆرمی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر به نووسراوی فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کراوە به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
سەربەست مەولوود باسی لەوەشکرد، ئەمرۆ یان سبەی فۆرمی زیاتر لە 35 هەزار فەرمانبەری دیکە ڕەوانە دەکرێت و زۆربەی وەزارەتەکان لەخۆ دەگرێت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی شارەوانییەکان دەتوانن دەست بە دابەشکردنی زەوییەکان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە، لە قۆناغی دووەمیش 200 هه‌زار کەس سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، ئێستا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ وردبینی قۆناغی سێیەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە