
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەت هاتوون، عێراقیش هێشتا پێویستی پێیان هەیە و دەشڵێت "عێراق هیچ سکاڵایەکی دژ بە ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش تۆمار نەکردووە".
بۆچی گرنگە: دوای ئەوەی درەنگانی شەوی دووشەممە 15-1-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەکێکی بالیستيکی هێرشی کردە سەر هەولێر و چەند ناوچەیەکی مەدەنی کردە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداو شەش کەسیش برینداربوون، ڕووداوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و عێراق ئەوەی ڕاگەیاند کە لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا تۆماردەکات.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق بە ڕادیۆی "مۆنتی کارلۆ"ـی فەرەنسی گوتووە: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بەشێکە لە پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق، دوای هێرشەکەش هیچ سکاڵایەکی فەرمی پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان نەکراوە، ئەو بابەتە تەنيا ڕاگەیاندنێک بوو لەلایەن حکومەتەوە.
زانیاريی زیاتر: هۆشیار زێباری جەختی لە پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی سوودانی کردەوە و گوتی: "بەڵام ئەم پاڵپشتییە تا کۆتایی کراوە نییە، بەوپێیەی ڕێککەوتنێک هەیە کە دەبێت جێبەجێ بکرێت نەک تەنیا بەڵێن بێت".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق دەڵێت: دادگە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ پێکهاتەکاندا کردووە، بە بێبەشکردنی کورسی نوێنەرایەتیکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە