
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف سامی لە هەولێر (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ئەمشەو شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی عێراق دەگاتە هەولێر و بەدواداچوون دەكەن بۆ لیستی مووچە و ناوی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوە.
وێنە گەورەكە: شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای دوو ڕۆژ مانەوەیان لە بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و دارایی عێراق لە ماڵی دكتۆر فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و دواتریش كۆبوونەوەیان لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق لە ماڵی دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕانەوە هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە شاندێک بۆ بەدواداچوونی لیستی مووچە و ناوی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوە بنێرێتە هەولێر، شاندەکەش لە پێنج کەس پێکهاتوون، لە ڕێگان و ئەمشەو دەگەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق سەرەڕای ئەوەی ئەرێنی بووە، بەڵام هیچ بڕیارێكی كۆتایی بۆ ناردنی مووچە نەدراوە.
ئەمەش بزانە: بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 26-01-2025 کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان هەولێر و بەغدا بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر چەند شتێک بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 42 خولەک لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو