
دیمەنی شاری کەرکووک، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی لە بەیاننامەیەکدا باس لەوە دەکات، دوای نیو سەدە زەوی بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانی کورد و تورکمان گەڕایەوە.
بابەتی سەرەکی: ئەمڕۆ 21-1-2025، پەرلەمانی عێراق بڕیارەکانی سەردەمی شۆڕشی بەعس، لەبارەی زەوییە کشتووکاڵییەکانی کورد و تورکمان لە ناوچە کوردستانییەکانی هەڵوەشاندنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ڕایگەیاند:
- دوای زیاتر لە نیو سەدە، زەوی و زاری ناوچەکە، بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانی لە کورد و تورکمان گەڕایەوە.
- ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی هەوڵی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کوردە بەغدا، ئێمەش پێمانوایە ئامانجێکی گەورەمان بەدیهاتووە، ئەم هەنگاوە کاری پێکەوەیی نێوان پێکهاتەکانی عێراق قوڵتر و متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەکان فراوانتر دەکات.
- پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان بەگشتی و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەتی دەکەین، بە ئومێدەوە چاوەڕێی بەدیهاتنی سەرجەم مافەکانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور و جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەی عێراق دەکەین.
- ئەوە بە بیری هەموو لایەک دەهێنینەوە کە ئەم دەستکەوتەی ئەمڕۆ بەهۆی هەوڵی پێکەوەیی و خەباتی هاوبەشمان بووە، چونکە پێکەوەیمان گەرەنتی پاراستنی کوردستان و بەدیهاتنی ئامانجە بەدینەهاتووەکانمانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە