پەیکەری خانمێک کە مێژووەکەی بۆ 300 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە
ئاڤا نیوز
پەیکەرێک کە تەمەنی بۆ 300 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، لە ناو عەلاگەی خۆڵدا لە نزیک سەبەتەی خۆڵێک دۆزرایەوە.
وێنە گەورەکە: هاوڵاتییەکی یۆنانی پەیکەری خانمێک کە سەری پێوە نەبوو لە ناو عەلاگەیەکی خۆڵ کە لە سەبەتەی خۆڵدا فڕێدرابوو، دۆزییەوە. تەمەنی ئەو پەیکەرە بۆ 300 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، ئەو هاوڵاتییە پۆلیسی لە دۆزینەوەی ئەو پەیکەرە ئاگادار کردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی یۆنان ڕایگەیاند: پەیکەرێکی بێسەر کە تەمەنی 300 ساڵ پێش زایینە، لەلایەن هاووڵاتییەکی تەمەن 32 ساڵ دۆزراوەتەوە، دوای پشکنین دەرکەوت کە پەیکەرەکە بۆ سەردەمی هلنیسیتی دەگەڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: مێژوی دروستكردنی پەیكەرەكە بۆ 300 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، كە دوای جەنگەكانی ئەسكەندەری مەزن ناوچەكە بەگەشەسەندنی هونەر و کولتووری یۆنانی ناسراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆزینەوەی بەڕێکەوتی شوێنەوارەکان لە یۆنان تا ڕادەیەک باوە، وڵاتێک کە بە کەلەپووری کۆن ناسراوە و زۆرجار لە کاتی بیناسازی یان پڕۆژە گشتییەکاندا ڕوودەدات.
باکگراوند: لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، لەکاتی دامەزراندنی بۆڕی گازی سروشتی لە نزیک ئەسینا، کرێکارەکان پەیکەرێکی ڕۆمانی هێرمێسیان دۆزییەوە کە بە شێوەیەکی ڕاست لە چاڵێکی خشت لە نزیک ئاکرۆپۆلیس نێژرابوو. هاوکات چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەسەڵاتدارانی شاری سالۆنیکی کۆمەڵێک شوێنەواریان ئاشکرا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب