
وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی چاكسازی لە دوو هێڵی كارەبا و دروستبوونی كێشەیەك لە وێستگەی گۆڕینی كارەبای تانجەڕۆ، پێدانی كارەبای نیشتمانی بە دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سەیدسادق و هەڵەبجەی شەهید بڕاوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەریەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگاداری دانیشتوانی سنوورەکانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن، شارەزوور، دەکاتەوە. بەهۆی چاکسازیی لە هێڵەکانی 133 کەی ڤی گواستنەوەی کارەبای وێسگەی باشوور- دەربەندیخان، وێستگەی ئەزمەڕ – دەربەندیخان، هێڵی 132 کەی ڤی تانجەرۆ - سەیدسادق - پێنجوێن ڕاگیرابوون بۆ کاری چاکسازی، ئێستا بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ، کارەبایان نییە.
لیدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا تیمەکانی چاکسازی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبا، سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە