وەرزشوانانی ناحیەی دارەتوو داوای نۆژەنکردنەوەی یاریگەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 25 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
وەرزشوانانی ناحیەی دارەتوو لە شاری هەولێر، ناڕازین لە نۆژەننەکردنەوەی یاریگاکەیان و داوا لە ئاڤا دەکەن دەنگییان بگەیەنێت و هەوڵی چارەسەرکردنیان بۆ بدات.
چیرۆکی سەرەکی: ناحیەی دارەتووی شاری هەولێر، یاریگایەکی 11 یاریزانی تۆپی پێی هەیە، بەڵام کەڵکی یاریکردنی تێدا نەماوە و تێکچووە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە، ماوەی چوار مانگە یاریگاکە بەرەو ڕووی وەرزشوانان داخراوە بێجگە لەمە خزمەتگوزاری تێدانیە.
زانیاریی پەیامنێر: بەشێک لە وەرزشوانانی ئەو ناحیەیە دەڵێن: شەش ساڵە بەڵێنیان پێدراوە یاریگاکەیان بۆ نۆژەنبکرێتەوە، بۆیە داوا لە وەزیری وەرزش و لاوان و پارێزگاری هەولێر دەکەن چارەسەرێکیان بۆ بکات.
لێدوانە فەرمییەکان: سەبارەت بە داواکارییەکەیان، ئاڤا پەیوەندیکرد بە هەریەک لە پارێزگاری هەولێر و بەڕیوەبەری ناحیەی دارەتوو،
- ئەحمەد نەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەوان دەرخستەیان بۆ یاریگەکە کردووە و بۆ پارێزگای هەولێر نێردراوە و چاوەڕێی ئەوەن پارەی بۆ خەرج بکرێت بۆ ئەوەی دەست بە نۆژەنکردنەوەی بکرێت.
- ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە پەیوەندی بە ڕاگرتنی بودجەوە هەبووە، بەڵام لەگەڵ پەسەندکردنی بودجە و هاتنی پارەکە کار بۆ یاریگاکەش دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە