ئاڤا بەدواداچوون بۆ پرسی گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی بەشی كوردی بۆ سەر بەغدا دەكات
- کوردستان
- 26 کانوونی دووەم

بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
لقی كەركووكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، فۆرمێكی ئارەزوومەندانە بەسەر مامۆستایان دابەش دەكات تایبەت بە گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردیش لە كەركووك دەڵێت "ئاگاداری ئەو فۆرمە نین و بڕیاری لەمجۆرە ڕەزامەندی هەردوو حكومەتی پێویستە".
چیرۆکی سەرەکی: لقى کەرکووکى سەندیکاى مامۆستایانى کوردستان باس لەوە دەکات بەڵێنیان لە وەزارەتى پەروەردەى عێراق وەرگرتووە بۆ گواستنەوەى راژەکانیان بۆسەر بەغدا و وەزیرى پەروەردەى هەرێمیش ڕەزامەندە لەسەر ئەو بابەتە.
لێدوانی فەرمی: كامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، نە ئێمە و نە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەو فۆرمە نین، گواستنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی مامۆستا و فەرمانبەر لەسەر میلاكی حكومەتێكەوە بۆ حكومەتێكی دیكە نیمچە مەحاڵە و ڕەزامەندی هەردوو حكومەتی دەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر داواكاریی مامۆستایان بۆ گواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر بەغدا ڕەتكرایەوە و لە پەرلەمانی عێراق دەنگی پێویستی نەهێنا.
گرفتەكە چییە: لقی كەركووكی سەندیكای مامۆستایانی كوردستان دەڵێت: لەسەر ئاستی هەردوو وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی دانیشتن كراوە، بەڵام لەسەر چەند خاڵێك ناكۆكن و نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن، ئەوانیش بریتین لە:
- لێبڕینی خانەنشینی: بەگووتەی لقی كەركووكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بەغدا وتوویەتی ئەو مامۆستایەی بۆ سەر میلاكی حكومەتی فیدڕاڵی دەگوازرێتەوە، دەبێت پارەی ساڵانی خزمەتی كە وەك ڕێژەی خانەنشینی لێی بڕاوە، بگەڕێنێتەوە.
- ئەو مامۆستایانەی داوای گواستنەوەی ڕاژەكانیان دەكەن دەبێت بەڵێن بدەن كە گلەیی لە بڕی مووچەكەیان نەكەن لەحاڵەتێك ئەگەر لە مووچەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمتر بوو.
- هەروەها ئەو گۆرانكارییەی بەسەر تەمەنی خانەنشیندا هاتووە، خاڵێكی دیكەی ناكۆكییەكانە.
- ئێمە لەم فۆرمەدا بەڵێن دەدەین بۆ هەر سێ خاڵە ناكۆكە كێشەمان نییە و پێیوە پابەند دەبین.
ئەوەش بزانە: حەوت هەزار و 445 مامۆستا و فەرمانبەرى خوێندنى کوردى ڕاژەیان لەسەر وەزارەتى پەروەردەى هەرێمی كوردستانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن