دوو هەزار مامۆستای وەزارەتی پەروەردە داوای گواستنەوەی میلاکیان دەکەن
- کوردستان
- 27 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک مامۆستا کە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەن و لە ناوەندەکانی خوێندن وانە دەڵێنەوە، دوای بەرزکردنەوەی بڕوانامەکانیان داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمەڵێک مامۆستا بڕوانامەکانیان لە دیبلۆم گۆڕیوە بۆ بەکالۆریۆس، ئەوانەن کە لەسەر ئاستی بەشەکان یەکەم بوون، دەڵێن هەموو مامەڵەیەکی گواستنەوەی ڕاژەمان تەواو کردووە و نێردراوە بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆئەوەی گواستنەوەیان بۆ بکرێت لە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامی نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 نووسراوێک کراوە بۆ زانکۆکان بەمەبەستی گواستنەوەی ڕاژە بۆ ئەو مامۆستایانەی لە 2016 تاوەکو 2022 یەکەمی بەشەکانیان بوون، تا بتوانن لە زانکۆکان وانە بڵێنەوە، بەڵام ڕاگیراوە و تا ئێستاش جێبەجێنەکراوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، "ئێمە نووسراومان کردووە، بەڵام لە ئەنجوومەنی وەزیران لە 2019 ـەوە ڕاگیراوە، ئەوان دەڵێن هیچ گواستنەوەی ڕاژەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ناکرێت."
هۆکارە زانرواەکان:
1. دروستبوونی بۆشایی (کەمی مامۆستا) لە وەزارەتی پەروەردە.
2. بودجەیەکی زۆری پێویستە بەهۆی زیادبوونی موخەسەساتەکان.
3. ئەوانەی پێشووتر لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دامەزراون و گواستنەوەی ڕاژەکانیان گرفتی دارایی دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە