
دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی بی سی ئێف سیتی. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی هاوکاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکانی سنوورەکە، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوکاری بازرگان و سەرمایەدارانی ناحیەکە ، پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە قوشتەپە دروست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دەزگای خێرخوازی بارزانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی (BCF City) واتا (Barzani Charity Foundation City) شاری دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قوشتەپە لە سنووری هەولێر لە شەقامی کەرکووک بونیادی دەنێت، ئێستا دەستی پێکراوە و 19 خانوو دروست کراون.
لێدوانی فەرمی: بژار مەلا خدر، قایمقامی قوشتەپە بە ئاڤای گوت، بیریان کردووەتەوە کارێکی جیاواز بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بکەن، لەگەڵ بازرگان و سەرمایەدارانی سنوورەکە کۆبوونەتەوە و پێشنیازی دروستکردنی شارەکەیان کردووە، ئەوانیش ئامادەییان دەربڕیوە تێچووەکەی لە ئەستۆ بگرن.
پاشان لەگەڵ دەزگای خێرخوازی هەماهەنگییان کردووە، ئەوان لەڕووی هونەرییەوە سەرپەرشتی دەکەن و بەشێکی زۆری تێچووەکەش دابین دەکەن، لە ماوەی سێ ساڵیشدا پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: 180 خێزان لە پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ سوودمەند دەبن و هەر خێزانێک خانووێکی بەخۆڕایی پێدەدرێت. دیاریکردنی خێزانەکانیش لەلایەن لێژنەیەکی سنوورەکە دەبێت، کە خەڵکی ناوچەکەن و لە مەلا و حاکم و نوێنەری خەڵک و حکومەت پێکدێت بۆ ئەوەی بەو هاوڵاتیانە بدرێت کە شایستەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە