هاکان فیدان: دەمانەوێت پرسی هەسەدە لە سووریا بێ خوێنڕشتن چارەسەر بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 شوبات

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیێنێ، دەیانەوێت پرسی هێزەکانی سووریای دیموکرات ' هەسەدە' لە سووریا "بێ خوێنڕشتن چارەسەر بکرێت".
چیرۆکی سەرەکی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دەوحە باسی چەند پرسێکی هەنووکەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد یەکێکیان پرسی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' بوو لە سووریا.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە کاری هاوبەشی قەتەر و سووریا کردەوە و ڕایگەیاند، "تیرۆر لە سووریا جێگەی نابێتەوە، بۆ ئەمەش سازش ناکەین و نەرمی نانوێنین، هیوادارین پرسەکە بە بێ خوێنڕێشتن چارەسەر بکرێت". فیدان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ئەم پرسە ئیدارەی نوێی سووریا چارەسەری دەکات و ئەوانیش وەک تورکیا هەموو پشتیوانییەکیان دەکەن و بەمزووانە هەنگاوەکانی ئیدارەی نوێی سووریا لەسەر ئەو پرسە دەبینرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی، لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی عێراق، تورکیا، ئوردن و سووریا کاری هاوبەش و هەنگاوێی نوێ دەنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی " تیرۆر" و پاراستنی سەقامگیری سنووری هاوبەشی نێوانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون