
ساتی هێرشە درۆنییەکەی سەر کۆرمۆر لەگەل لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. گرافیک - ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دڵنیایی دەدات کە هیچ زیانێکی نەبووە و بەرهەمهێنانی غاز بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 07:05ی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا لە سنووری چەمچەماڵ، کە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی غازی ماڵان و کارەبایە بۆ هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە هێرشەکەدا هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە غاز نەگەیشتووە. بەرهەمهێنانی غاز و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە، هەڵسەنگاندنیش بۆ زیانە ماددییەکانی هێرشەکە دەكرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دژەتیرۆری کوردستان - سلێمانی ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە کە دەکەوێتە سنووری کەرکووک لەلایەن گرووپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە ئاراستە کراوە.
باکگراوند: ئەمساڵ یەکەمجارە کێڵگەکە بۆردوومان بکرێت، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا چەندینجار بۆردوومان کراوە. مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو بە سێ مووشەک کێڵگەکە بۆردوومان کرا و ئاگرێکی گەورەی لێ کەوتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێننای غازی ماڵان و بەرهەمهێنانی کارەبا لە زۆربەی وێستەگەکان بۆ ماوەیەک وەستا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن