
دەروازەی چوونە ژوورەوەی کۆمپانیای زینک لە هەولێر. وێنە - ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان
ئاڤا نیوز
گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی زینک لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کـۆمپانیای ئەربیل زیـنک ئۆکسـید کۆمپانـیایەکی تایـبەت بە بەرھەمھـێنانی ماددەی زینکە، لە تۆز و دوکەڵی پاشماوەکانی کارگەکانی بەرھەمھـێنانـی ئـاسـن و شـیـش کـە دەمـێـنـێـتـەوە دروسـتـدەکـرێـت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی زینک لە داهاتوویەکی نزیکدا لە هەولێر دەکرێتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: هەرچەندە کارگەکە بە فەرمی نەکراوەتەوە، بەڵام بەرهەمەکانی لە وڵاتانی تورکیا، ھـۆڵەندا و چەند وڵاتـێکی دیکەی ئەورووپا خـواسـتی لەسەرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارگەکە توانای بەرهەمهێنانی 12 تۆن زینکی لە ساڵێکدا هەیە، هەروەها دەرفەتی کاری زۆر دەڕەخسێنێت.
بۆچی گرنگە: کردنەوەی ئەم جۆرە کارگانە ژمارەیەکی زۆر هەلی کار دەڕەخسێنێت، ئەمە جگە لە گەڕانەوەی ئەو داهاتەی کە پێشتر بۆ کڕینی زینک خەرج دەکرا.
ئەمەش بزانە: زینک ئاوێتەیەکی سپییە لە هەندێک بەرهەمی لاستیک، شووشە و سیرامیکدا هەیە لە پیشەسازی کیمیاییدا بەکاردەهێنرێت و لە بواری پزیشکیشدا بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاردێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە