نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن جەخت لە پاراستنی مافی پێكهاتەكان دەكاتەوە
- کوردستان
- 8 شوبات

کۆبوونەوەی نێوان ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و ئەنیک ئێم ستۆنهام، سەرۆکی یەکەی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاڤا نیوز
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وەک نوێنەری پێكهاتەی كریستیانەكانی هەرێمی كوردستان، ئێستا لە واشنتنە، پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە چەسپاندنی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و زامنكردنی ئازادییە ئایینیەكان لە هەرێمی كوردستاندا دووپات دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بەنوێنەرایەتی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنیک ئێم ستۆنهام، سەرۆکی یەکەی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئۆفیسی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا كۆبووەوە و دۆخی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، لە پێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، لەم دیدارەدا، جەختم لە داواکارییەکانی پێكهاتەكانی مەسیحی، کلدان، ئاشووری، سریانی و ئەرمەنی وپێکهاتەکانی دیکە کردەوە، کە هاوپەیمانی مەسیحی لە داواکارییەکانیدا بەرجەستەی دەکات.
داواكارییەكانی پێكهاتەی مەسیحی چین:
یەكەم: دەبێت میلیشیاکان لە دەشتی نەینەوا بکشێنەوە و دەرفەت بە ڕۆڵەی پێکهاتەکان بدرێت بۆ پاراستنی ناوچەکانیان، لە ڕیزەکانی هێزە ئەمنییە ڕەسمییەکاندا دابمەزرێنرێن.
دووەم: هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی خۆجێیی لە سەرتاسەری عێراق، کە سەبارەت بە کۆتای مەسیحییەکان و سنووردارکردنی دەنگدان بۆ کریستیانەکان، واتە تەنیا مەسیحی بۆی هەبێت، دەنگ بدات بە مەسیحی، ئەمەش بۆ دڵنیابوونە لەوەی جارێکی دیکە میلیشیاکان نەتوانن کۆنترۆڵی نوێنەرایەتییەکانی پەرلەمان بکەن، چیتر دەست بەسەر ئیرادەی سیاسی مەسیحییەکاندا نەگرن.
سێیەم: جێبەجێکردنی ئەو ماددە دەستوریانەی کە لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا پەسەند کراون، بەتایبەتی ماددەی 140، بۆ دەستەبەرکردنی چارەی کۆتایی کە گەرەنتی پاراستنی بوونی پێکهاتەکان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە