ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان سوپای سووریا و چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان ڕوویدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 شوبات

چەکدارانی سوپای ئیسرائیل، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئۆپەراسیۆنێکی شەش رۆژە، سوپای سووریا چەند ناوچەیەکی سنووری لە پارێزگای حومس کۆنتڕۆڵکرد.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی پێشوو گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان بە ژمارەیەکی زۆر لە چەکەوە پەڕینەوە دیوی سنووری نێوان لوبنان سووریا تاگەیشتنە چەند گوندیکی سەر بە پارێزگای حومس و سنووری دێرەزوور بە دیوی لوبنان و دەستیان بەچالاکی سەربازی کردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە، 11-2-2025، یوسف خالد، فەرماندەی سەربازی سوپای سووریا بە ڕوانگەی سووری رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی ئەو چەکدارانە کە لە لوبنانەوە هاتوونەتە نێو خاکی سووریا دەستپێکردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر چەندین چەکدا، هاوکات کۆنتڕۆڵی چەند ناوچەیەکی سنووری لە پارێزگای حومسیش کراوە.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا دوو چەکداری حیزبوڵڵا بە دیل گیراون و چەندین چەکداری دیکەش کوژراون، هەروەها سوپای سووریا دەستیبەسەر چەند ناوچەیەکی ستراتیژیدا گرتووە و توانراوە کۆنتڕۆڵی ناوچە سنوورییەکانی نێوان لوبنان و سووریا بکات.
قووڵتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی سووری، ئەو چەکدارانەی حیزبوڵڵای لوبنان بەخەڵکی حومسیان گوتووە:" ئێمە هاتووین بۆ پاراستنی ئێوە و موڵک و ماڵتان". کەچی لەسەر دەمی بەشار ئەسەد، ئەو ناوچانە بەدەستی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان زۆرترین قوربانیان داوە.
باکگراوند: سوپای سووریای نوی کە ئەحمەد شەرع سەرۆکایەتی دەکات و هاوکات سەرۆکۆماری ڕاگوزەرە بۆ قۆناغی ئێستای ئەو وڵاتە، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفروانیان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان لوبنان-سووریا، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی چەک و ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی چەکدارانی حیزبوڵڵای دەستپێکردووە و ئێستاش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
35 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون