
فێستیڤاڵی خلیسکانەی سەر بەفر لە چۆمان، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە چۆمان، فێستیڤاڵێکی گەورە بۆ خلیسکانێی سەر بەفر بکرێت و 150 یاریزانی ناوخۆیی و بیانی تێیدا بەشداردەبن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گونجاوی ناوچەکە، ساڵانە لە وەرزی زستان چەندین پێشبڕکێ و فێستیڤاڵی ناو بەفر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای چۆمان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عومەر چۆمانی، ڕێکخەری ڤێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەشەمین فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفر لە گوندی وێزێی ناوچەی پرژێ، سەر بە قەزای چۆمان دەکرێت و بەشێک لەو یاریزانانەش کە بەشداری دەکەن لە قۆناغی هەرە پێشکەوتووی جیهاندان لەم یارییە وەرزشییەدا".
عومەر چۆمانی گووتیشی، "ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەرپەرشتی فێستیڤاڵەکە دەکات، بۆ کردنەوەی ڕێگاکە و دروستنەبوونی گرفتی هاتووچۆش 10 تۆن خوێیان بردووە لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان دەیڕژن، تاوەکو شەویش %90 ئامادەکارییەکان تەواو دەبێت".
ئامادەکارییەکان چین؟
- گۆڕەپانی یاری خلیسکانەی سەر بەفر دابەشکراوە بۆ چوار هێڵ، هێڵێک تایبەتە بە یاریزانە نێودەوڵەتییەکان، هێڵێکی دیکە بۆ ئاستی ناوەندییەکان و هێڵێکیش بۆ خێزان دیاریکراوە.
- کەرەستەی پێویست بۆ 350 یاریزان دابینکراوە.
- گەورەترین بوکی بەفرین دروست دەکرێت کە بەرزییەکەی شەش مەترە.
- 20 ئاگردانی گەورە دانراوە بۆ خۆگەرمکردنەوە، 150 کەس ئاسانکاری بۆ میوانەکان دەکەن.
- 40 ئۆتۆمبێلی تایبەت ئامادەکراون کە تایەکانیان زنجیرکراوە بۆ کاتێک ئەگەر ڕێگاکان دابخرێن.
باکگراوند: بەوتەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1954 لە حاجی ئۆمەران یاری خلیسکانێی سەر بەفر کرا، بەڵام کۆمپانیای (VI Kurdistan) لە ساڵی 2012 لەڕێگەی یاریزانێکی نەرویجی بەناوی (کیت مۆنسن) ئەو بیرۆکەیەی زیندوو کردەوە، دواتر ئەو یاریزانە لە کوردستان ڕاهێنانی بە چەندین کەس کرد و فێری یاری خلیسکانێی سەر بەفری کردوون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە