
وێنە: British GQ - برادپیت و جۆرج کلۆنی
ئاڤا نیوز
هەردوو ئەستێرەی دیاری جیهانی سینەما برادپیت و جۆرج کلۆنی کاتێکی پڕ چێژ لەسەر شەقامەکانی نیویۆرک بەسەردەبەن لە وێنەگرتنی نوێترین فیلمیاندا بە ناوی Wolfs.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵانی ڕابردوودا ئەم دوو ئەستێرەیە بەیەکەوە لە چەند فیلمێکی دیکەی بە ناوبانگدا دەرکەوتوون، کە فیلمەکان بریتین لە (Burn after Reading) ساڵی 2008 و (confessions of a Dangerous Mind) ساڵی 2002، لەگەڵ سێ فیلمی دیکە کە بەرهەمی کۆمپانیای ocean’s بوون لەنێوان ساڵانی 2001- 2007.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فیلمی Wolfs نووسین و دەرهێنانی ( جۆن واتس)ـە، پرۆژەیەکی زۆر گەورەیە و هەردوو ئەستێرەی دیاری سینەماش زۆر بە تامەزرۆییەوە ڕۆڵ دەگێڕن.
ئەمەش بزانە: سەرەڕای ئەوەی کە ساڵانێکە پیت و کڵۆنی بەیەکەوە دەرنەکەوتوون بەوە ناسراون کە دوور لە چاوی کامێراکان هاوڕێیەتییەکی زۆر جوان و ڕاستگۆیانە لەنێوانیاندا هەیە و بە دووبارە دەرکەوتنەوەیان لەم کارەدا زۆر دڵخۆشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب