
لۆگۆی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی هەوڵەکان لەبارەی پرسی ئاشتی کورد لە تورکیا، دەم پارتی ڕاگەیێنراوێک بڵاو دەکاتەوە و چەند داوایەک ئاراستەی تورکیا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ چارەسەریی پرسی كورد ڕاگەیێنراوێکی چوار خاڵی بڵاو دەکاتەوە و داوا لە توركیا دەکات، لەبری شەڕ بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەم پارتی ڕاگەیێنراوێکی چوار خاڵی بڵاو کردووەتەوە تیێدا هاتووە:
یەكەم: بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد، پێویستە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئازاد بكرێت.
دووەم: پەیمانێكی نوێی كۆمەڵایەتیی، سیاسیی لە توركیا بۆ پاراستنی مافەکانی کورد و دیموكراسیی بكرێت.
سێیەم: كورد، عەرەب، ئەرمەن و سەرجەم پێكهاتەكانی باكووری كوردستان و توركیا، مافەكانیان وەك هاووڵاتییەكی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە پارێزراو بێت.
چوارەم: توركیا لە بری جەنگ، سیاسەتی گفتوگۆ و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەبەر، واز لە سیاسەتی ڕەتكردنەوە بێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو، شاندی ئیمڕاڵی سەردانی هەولێر بکەن، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆ ببنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون